راچڵەکین-
بنەماڵەی (تۆفیق حمدامین مەنتک) لەبارەی ئەو رووداوانەوە کە ئەمڕۆ لە پرسەی کۆچکردووەکەیاندا روویاندا روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە.
دەقی روونکردنەوەکەی بنەماڵەی (تۆفیق حمدامین مەنتک):
ئێمە وەکو بنەماڵەی کۆچکردوو (مامۆستا تۆفیق حمدامین مەنتک ) هیچ پەیوەندیەکمان بەو کێشەیەی ئەمڕۆ نییە کە لە کاتی پرسەی باوکمان روویداوە، باوکمان ماوەی نزیکەی دوو ساڵە تووشی نەخۆشی ببوو ئێمە دوو ساڵە خەمی دونیا لەسەر سەری ئێمەبوو بەکۆچی دوایی باوکمان کۆستەکەمان زۆر گەورە تر بوو بەداخەوە نەمان توانی پرسەیەکی شایستەی ئەو باوکە میهرەبانەمان دابێنین بۆیە دووبارەی دەکەینەوە رووحی مامۆستای کۆچکردوو زیاتر ئەزیەت مەدەن.
داوای لێبوردن لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە نەیانتوانی بەشداربن لە پرسەکە.
دلشاد تۆفیق
ئازاد تۆفیق
وریا تۆفیق
رەوەند تۆفیق.
جێگەی ئاماژەیە پێشتریش کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندبوو، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، دووەم جارە لە ڕێگەی کاری ئاژاوەگێڕییەوە، هەوڵ بۆ تێکدانی هەڵبژاردن دەدرێت.