مباپێ لەسەر وازهێنانی گریزمان لە یاریی نێودەوڵەتی لێدوانیدا

وەرزش

30/09/2024     ژمارەی بینراو 99

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی ڕیال مەدرید و کاپتنی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان، دوای بڕیاری وازهێنانی ئەنتوان گریزمان لە یاریی نێودەوڵەتی پەیامێکی بۆ هاونیشتیمانی و  ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نارد.

ئەمڕۆ دووشەممە گریزمان بە فەرمی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

مباپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ گریزمان بە درێسێکی فەرەنسا بڵاوکردەوە و لەسەری نووسی: یاریزانێکی ناوازە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی سەردەمی مۆدێرن بۆ هەڵبژاردەکەمان، سوپاس بۆ ئەو یادەوەرییە لەبیرنەکراوانەی کە پێتبەخشین.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ساڵانێک ئەم تیپەت هەڵگرت و بەشدارییەکی زۆرت کرد چەندین نازناوت بۆ هەڵبژاردەکەت بەدەستهێنا.

"ڕەنگە هەندێک پێیانوابێت ئێستا زووە بۆ وەستان، بەڵام من لە بڕیارەکەت تێدەگەم و ڕێزی لێدەگرم، لەبەرکردنی ئەم درێسە هەمیشە پێویستی بە زیاترە بەبێ ئەوەی ئەو قەدرزانییە بهێنێت کە هەندێکجار لەگەڵیدا دێت.

لە کۆتاییدا نوسیویەتی: تۆ بۆ هەمیشە لە مێژووی هەڵبژاردەی فەرەنسادا دەمێنیتەوە، خۆشحاڵ بووم کە ساڵانێکی زۆر شانبەشانی تۆ یاریم کرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن