راچڵەكین -
زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ لەو وادەیەی بڕیاری لێدرابوو، دوادەخرێت.
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ شەممە سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی خوێندن، بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەینەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ وابڕیار بوو وەرزی نوێی خوێندنی 2024 - 2025، لەرۆژی 28ی ئەیلول بەفەرمی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت.
زانكۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكەیدا هیچ وادەیەكی نوێی بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن لە زانكۆكە دیارینەكردووە.