ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، لە یارییەکی بەهێزدا یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی مان سیتی کرد.
کوڕانی پیپ گواردیۆلا لە تایمی یەکەمدا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 35 گڤاردیۆل بەرگریکاری کرواتی یەکەم گۆڵی یارییەکەی بۆ سیتیزن کرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا نیوکاسڵ یونایتد گەڕانەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 58 ئەنتۆنی جۆردۆن گۆڵی یەکسانبوونی کردەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی مان سیتی دوو خاڵی تری لەدەستدا و لەکۆی شەش یاریی 14 خاڵی هەیە و بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی خولەکەیە، نیوکاسڵ بە 11 خاڵ لە خانەی پێنجەمدایە.
ڤیدیۆ: