لەتیف رەشید: پێویستە کاری بەپەلە بکرێت بۆ راگرتنی جەنگ

عێراق

28/09/2024     ژمارەی بینراو 311

راچڵەکین-

 

سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بڵاوکردەوە.

لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند: بە توندترین شێوە  ئەو دەستدرێژییە ئیدانە دەکەین، کە دەکرێتەسەر لوبنانی برا و بەسەدان هاووڵاتی شەهید و برینداربوون، ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتێکدا دوپاتیدەکەینەوە، کە عێراق هاوشانی براکانی لە لوبنان و فەڵەستین دەوەستێتەوە، هاوکات داوای هاودەنگیی تەواودەکەین لەگەڵ هەردوو گەلی برا و سەرلەنوێ جەختدەکەینەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لەئەستۆبگرێت و کاری بە پەلە و کاریگەر بکات بۆ راگرتنی جەنگ و رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن