خێرایی با لەم ناوچانە دەگاتە 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

ئابوری

28/09/2024     ژمارەی بینراو 291

راچڵەکین- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە تایبەتی لە سنوور پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ناوچەی گەرمیان.

باسی لەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با بۆ سەروو 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات، بە تایبەتی لەو ناوچانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن