راچڵەکین-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەندی ناوداری کورد، فەتانە وەلیدی لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
چالاکانی ژنان لەم رێوڕەسمەدا تەرمی فەتانە وەلیدییان لەسەر شانیان تا گۆڕستان گواستەوە.
ژنان و پیاوان لەم ڕێوڕەسمەدا گۆرانیی بەناوبانگی فەتانە وەلیدی بە ناوی“لای لای دڵم لای لای” خوێندەوە.
فەتانە وەلیدی یەکێک لە بەناوبانگترین ژنە گۆرانیبێژەکانی کورد، رۆژی سێشەممە 24-9-2024، لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە سنە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو دەرچووی بەشی مۆسیقا لە هونەرستانی تاران بوو، هەروەها لە تەمەنی 7 ساڵیدا گۆرانی وتنی دەست پێ کرد و 65 گۆرانی لە رادیۆکانی سنە و کرماشان تۆمار کردووە.
فەتانە وەلیدی لە تەمەنی 21 ساڵیدا لە ناکاو وازی لە گۆرانی وتن هێنا. هۆکارەکانی گۆرانی نەوتنی ئەم ژنە گۆرانیبێژە کوردە تا ئێستا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.
س: ریکخراوی هەنگاو