ئیلۆن مەسک بۆ خەڵکی ئەمریکا: دەنگ بەترەمپ بدەن دەتانبەمە سەر مەریخ

هەمەڕەنگ

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 228

راچڵەکین-

ئیلۆن مەسک لە توێتێکدا دەڵێت، کۆمپانیای ئاسمانیی "سپەیس ئێکس" کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، لە ماوەی دوو ساڵدا پێنج کەشتی بێ سەرنشین ڕەوانەی مەریخ دەکات.

مەسک دەڵێت، ئەگەر گەشتەکە کێشەی تێنەکەوێت، ئەوا لە ماوەی چوار ساڵدا گەشتی مرۆڤ بۆ سەر مەریخ دەستپێدەکات.

ئیلۆن مەسک، لایەنگری دۆناڵد ترەمپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە بڕیارە مانگی یانزەی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لە تویتەکەیدا دەڵێت، ئەگەر هاریس بێتە سەر دەسەڵات ناتوانێت پلانەکانی خۆی بەجێبهێنێت و ئەو پێی وایە، بەهاتنەسەر دەسەڵاتی هاریس، نەک پلانی گەشتی مرۆڤ بۆ سەر مەریخ بەڵکو بەگشتی مرۆڤایەتی لەناودەچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن