وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە

عێراق

23/09/2024     ژمارەی بینراو 186

راچڵەکین- 

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نۆ مانگی رابردووی تایبەت بە تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە.

 

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 178 کەس تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون و لەکۆی ئەو ژمارەیەش، 26 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە زیقار 38 تووشبوو تۆمارکراوە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە نەینەوا 25 تووشبوو و حەوت گیان لەدەستدان، لە رەسافەی بەغدا 17 تووشبوو و چوار گیان لەدەستدان، لە بەسڕە 15 تووشبوو، لە واست 14 تووشبوو، لە بابل نۆ تووشبوو، لە کەرخی بەغدا هەشت تووشبوو، لە میسان هەشت تووشبوو و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە دیالە حەوت تووشبوو و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، لە مووسەننا و هەولێر شەش تووشبوو تۆمارکراون.

باسی لەوەشکرد: هاوکات  لە دهۆک پێنج کەس تووشبووە و یەکێکیش گیانی لەدەستداوە، لە کەرکوک چوار تووشبوو، لە نەجەف و دیوانیە چوار تووشبوو کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، لە کەربەلا و سلێمانی سێ تووشبوو، لە سەڵاحەدین دوو تووشبوو تۆمارکراون.




داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن