بڕیارێک لە بەرژەوەندی جووتیاران؛ تا مانگێکی دیکە هاوردەی تەماتە قەدەغەکرا

کشتوکاڵ

19/09/2024     ژمارەی بینراو 641

راچڵەکین-

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری بڕیاریدا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تــەماتـە بۆ ماوەی مانگێک.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، دوای هەوڵی بەردەواممان وەک فراکسیۆنی (ی.ن.ک) و گەیاندنی داواکاری بەشێک لە جووتیارانی سنوری پارێزگایی سلێمانی، ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری بڕیاریدا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تــەماتـە بۆ ماوەی مانگێک، تاوەکـو بەرهەمە ناوخۆیەکان ساغ ببنەوە.

دەشڵێت: وەکو بەڵێنمان بە جووتیاران دابوو کارکردنمان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان ناچار نەکردنیان بەفڕێدانی بەرهەمەکانیان بەهۆی زۆری بەرهەمی هاوردە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن