راچڵەكین- كامەران كەریم
بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكارانەوە، ئیدارەی گەرمیان دیاری بەخشییە ژمارەیەك كرێكاری سنورەكە.
لە رێورەسمێكدا كە ئەمڕۆ 1-5-2020، لە بارەگای لقی گەرمیانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی لێپرسراوی لقی گەرمیانی سەندیكا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی، دیاری ئیدارەی گەرمیان بەخشرایە ٥٠ كرێكاری سنوری گەرمیان.
هەریەكە لە ساڵح محەمەد و بێستون ژاڵەیی، بە نوێنەرایەتی سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەشدارییان لە رێورەسمەكەدا كرد و لە وتەیەكیشیدا، ساڵح محەمەد بەڕێوەبەری ناحیە لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان، وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی گەیاندە كرێكاران، رۆڵی كرێكارانی لە خەبات و تێكۆشان و بنیاتنانی وڵات بەرزنرخان وھیوای لەشساغی و سەركەوتنی بۆ خواستن.
لە رێورەسمەكەدا دیاری تایبەتی ئیدارەی گەرمیان بەخشرایە 50 كرێكاری سنوورەكە، كە بریتی بوو لە ھاوكاری دارایی.