پاسێک وەرگەڕا و 10 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1449

راچڵەکین-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسێک لە نزیک شاری یەزدی ئێران وەرگەڕا و 10 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 40 برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەم پاسە لە "بوشەهر"ەوە بەرەو "مەشهەد" بەڕێکەوتووە، بەڵام لەسەر رێگای یەزد-تەبەس وەرگەڕا، بەهۆیەوە 10 کەس گیانی لەدەستداوە و 42 کەسیش بریندارن.

زۆرینەی قوربانییەکان ژنان و منداڵانن. ئەمە بە یەکێک لە کوشندەترین رووداوەکانی هاتوچۆی پاسی نەفەرهەڵگر دانراوە کە لە ساڵانی رابردوودا لە ئێراندا روویدابێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای یەزد رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نادیارە و شارەزایانی پۆلیسی رێگاوبان بەدواداچوون بۆ هۆکاری وەرگەڕانی ئەم پاسە دەکەن.

ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە رووداوی هاتوچۆ لە ئێران تۆمار کراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن