راچڵەكین -
هێزەكانی ئەمنییەكانی كەركوك هەوڵێكی تیرۆریستی پوچەڵدەكەنەوەو یەكێك لە تیرۆیستەكان دەكوژن و ئەوی دیكەش خۆی دەتەقێنێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەمشەو لە گەڕەكێكی ناوشاری كەركوك، هێزەكانی پۆلیس دوو تیرۆریستیان گەمارۆدا كە یەكێكیان پشتێنی بۆمبڕێژكراوی لەخۆی بەستبوو.
لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنیان، ئەو تیرۆریستەی پشتێنی بۆمبڕێژكراوی لەخۆی بەستبوو، خۆی تەقاندەوەو تیرۆریستی دووەمیش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تەقەی لێكراو كوژرا.