کتێبێک زانیاری نوێ لەسەر کوشتنی مارلین مۆنرۆ ئاشکرا دەکات؛ براکەی کەنەدی بکوژەکە بوو؟

ڕاپۆرت

15/09/2024     ژمارەی بینراو 551

راچڵەکین-

هەموو ساڵێک کە تێدەپەڕێت، پرسیارێک دێتە پێشەوە، جۆن ئێف کەنەدی و رۆبەرتی برای چ رۆڵێکیان لە مردنی ماریلین مۆنرۆدا هەبووە؟

رۆژنامەی دەیلی مەیل بە پشتبەستن بە کتێبێک کە گفتوگۆی نێوان رۆبەرت و مۆنرۆی شەوی مردنی ماریلین مۆنرۆ ئاشکرا دەکات، ئەم زانیارییەی پشتڕاستکردووەتەوە.

کتێبی The Fixer بانگەشەی ئەوە دەکات و بەڵگەی ئەوە دەخاتەڕوو، کە مۆنرۆ رۆژێک پێش مردنی لەگەڵ رۆبەرت ئێف کەنەدی دەمەقاڵەی گەرمی هەبووە.

لەم کتێبەدا هاتووە: "جۆن ئێف کەنەدی و رۆبەرت کەنەدی برای، بکوژی ژن بوون، هەمیشەش لە سزا ڕزگاریان بووە. کەنەدی چەند کاتژمێرێک پێش مردنی مۆنرۆ، دیداری لەگەڵدا هەبووە  و دەرمانی پێداوە بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە، ئەمەش بووە هۆی مردنی ئەم ئەستێرە ناودارە".

نووسەرانی ئەم کتێبە دەڵێن کە مارلین مۆنرۆی تەمەن 36 ساڵ پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ هەردوو جۆن ئێف کەنەدی و رۆبەرت کەنەدی برایدا هەبووە.



ئەوان دەڵێن: "رۆبەرت کەنەدی، داواکاری گشتی لە کابینەی برا گەورەکەیدا، شەوی مردنی مارلین سەردانی کردووە و لەگەڵیدا شەڕی کردووە، تۆمەتباری کردووە بەوەی کە ئەوکاتەی ناچار بووە منداڵەکەی لەبارببات، ئەوی بەتەنیا جێهێشتووە".

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەمە، نووسەرانی ئەم کتێبە سوودیان لەو لێکۆڵینەوەیە وەرگرتووە کە ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی فرێد یوتاش ئەنجامیانداوە، کە دواتر بووەتە لێکۆڵەرێکی تایبەت.

بە وتەی ئەوان، ئەو لێکۆڵەرە لە چەند هەفتەی پێش مردنی مارلین، بە تەلەفۆن گوێی لە ماڵی مارلین گرتووە. بەڵام نووسەرانی ئەم کتێبە باسیان لەوە نەکردووە کە بۆچی ئوتاش ئەم کارەی کردووە.

نووسەرانی کتێبەکە دەڵێن، وێڕای ئەوەی کە تۆمارە سەرەکییەکە لە ماڵەکەی مارلین، ماوەیەکی کەم پاش دۆزینەوەی تەرمەکەی، ونبوو و دیارنەما، بەڵام یادگە و بیرەوەری ئوتاش-ی لێکۆڵەرمان دۆزییەوە کە هێشتا بەتۆمارکراوی لای ماون.

بیرەوەرییەکانی یوتاش ئاشکرای دەکەن، کە رۆبەرت کەنەدی، رۆژێک پێش مردنی مارلین، لە سانفرانسیسکۆوە بۆ لۆس ئەنجلۆس گەشتێکی کردووە بۆ بینینی ئەو خانمە، مارلین بێتاقەت بووە، بەڵام لە دەوروبەری کاتژمێر 11ی بەیانی سێکسی لەگەڵدا کردووە و دواتریش لەوێ رۆیشتووە".

رۆبەرت کەنەدی دواتر لەو رۆژەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیکی بە ناوی پیتەر لاوفۆرد گەڕایەوە ماڵی مۆنرۆ. مارلین لەوکاتەدا دەستی کردووە بە هاوارکردن بەسەر کەنەدیدا.

لاوفۆرد و کەنەدی ویستوویانە هێوری بکەنەوە، ئەوکاتە ماریین هاواری دەکرد و دەیگوت: "تۆ لە کوێ بوویت کاتێک ناچار بووم منداڵەکەت لەبارببەم؟"

یوتاش ئاماژەی بەوەشکردووە، وردە وردە هاوارەکانی مۆنرۆ کەمبوونەوە، پێموایە یان کەنەدی یان پیتەر بالیفێکیان بەکارهێناوە بۆ ئارامکردنەوەی مۆنرۆ تاوەکو هاوارەکانی وەستان.

هەروەها یوتاش دەڵێت کە رۆبەرت کەنەدی یان پیتەر مادەی ئارامکەرەوەیان بە مۆنرۆ داوە بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە. پاشان رۆبەرت کەنەدی ماڵی ماریلینی بەجێهێشتووە".

بەپێی قسەکانی یوتاش، مێرلین دوای چەند کاتژمێرێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

دەوترێت ماریلین مۆنرۆ بەهۆی زۆرخواردنی دەرمانی "باربیتورات"ەوە گیانی لەدەستداوە و جەستەی رووتی لە بەیانی 5ی ئابی 1962 لە جێگاکەیدا دۆزرایەوە. شارەزایان مردنی ماریلین مۆنرۆیان بە خۆکوشتنەوە گرێداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن