كۆیە.. لەبارەی نەخۆشی كۆلێرا هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

کوردستان

14/09/2024     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین -

تەندروستی كۆیە تۆماركردنی سێ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا لەسنووری قەزاكە رادەگەیەنێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكات رێكارەكانی خۆپارێزیی بەباشیی جێبەجێ بكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، سێ حاڵەتی نەخۆشی كۆلێرا لە سنووری ئەو قەزایە تۆماركراوە، كە یەكێكیان لە شاری كۆیە و دوانی دیكەش لە ناحیەی تەق تەق تۆماركراوە.

تەندروستی كۆیە داوای لە هاووڵاتیان كردووە رێكارەكانی خۆپارێزیی بەباشیی جێبەجێ بكەن، لەوانە: راگرتنی پاكوخاوێنی كەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاكیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

لە بەشێكی راگەیەندراوكەدا هاتووە، تیمەكانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەركدا دەبن و پشكنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنكار و خواردنگە و جێگە گومانلێكراوەكان دەكەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەكە، داواشی كردووە لەكاتی بوونی حاڵەتی سكچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن