ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی پلە یەکی ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشن لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە یانەی هۆڵشتاین کیل هێنا.
هەر لەسەرەتای یارییەکەوە باڤارییەکان باڵادەستیان بەسەر یارییگادا گرت و توانییان چوار گۆڵی یەک لەدوای یەک لە ڕیگای مۆسیالا و کەین دوو گۆڵ و ڕیمبێرگ بەهەڵە تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا مایکل ئۆلیسی و هاری کەین گۆڵی پێنجەم و شەشەمیان تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 6-1 کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی بایرن میونشن لەکۆی سێ یاریی سێ سەرکەوتنی هەیە و بە 9 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەیە.
ڤیدیۆ: