مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

14/09/2024     ژمارەی بینراو 304

راچڵەكین -

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەكە:

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئایینی پیرۆزی ئیسلام حەزرەتی محەمەد درودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی گەرم لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، هیوادارین هاتنەوەی ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەرقەراربوونی ئارامیی زیاتر و ئاشتەوایی و باشبوونی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن