خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای باری كەسیەتی دەکرێت

عێراق

14/09/2024     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین -

رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ئاستایی خۆی ئەنجامدەدات و بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژیاسای هەمواری یاسای باری كەسیەتی دەكات، كە ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتووەتەوە.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوكردەوە، كە بڕیارە رۆژی دووشەممە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

بەپێی بەرنامەی كار، بڕگەی سێیەمی دانیشتنەكە، تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری كەسیەتی ژمارە 188ی ساڵی 1959، كە ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتووەتەوەو داوا دەكرێت یاساكە دەستكاری نەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن