راچڵەکین-
بە وتەی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، زۆرینەی رێککارەکان بۆ دابەشکردنی زەوی ئەنجامدراون.
لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: زۆرینەی
رێککارەکان بە مەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوەی کەمێک پڕۆسەکەی خاوکردووەتەوە
ئەوەیە کە چاوەڕوانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ دەکەین تاوەکو رێککاری کوژاندنەوەی
زەوییەکان و دەستلێهەڵگرتنەکەی ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی وەک شارەوانی دەست بە
دابەشکردنی زەوییەکان بکەین.