راچڵەکین-
سبەی یەکشەممە، لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە پشووی فەرمی دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: سبەی یەکشەممە 15ی ئەیلول، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پشووی فەرمییە.
باسی لەوەشکرد: پشووەکە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.