راچڵەکین-
بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە بانگەشە بکرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
مەڕوان محەمەد بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوی کاندیدەکانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت و دوابەدوای ئەوەش، راستەوخۆ دەست بە
بانگەشە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان تاوەکو 24 کاتژمێر پێش بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە رۆژی 20ی مانگی داهاتوو
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.