راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی
بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە:
ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی
دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و
هەندێک پەڵە هەوریش دروست دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی
گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 39
سلێمانی : 38
دهۆک : 37
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 39
زاخۆ : 38
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 41