راچڵەکین-
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کەمتەرخەمی لە ئەرکەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: لەسەر
راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی وڵات، مەناف عەبدولنەعیم بەڕێوەبەری
گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوورخستنەوەی ناوبراو پشتبەست بووە بەو
زانیارییانەی لەلایەن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەوە پێشکەشکراون و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە
بۆ کەمتەرخەمی لە ئەرکەکەیدا.