هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە کارەبای ئەم ناوچە دەکوژێنرێتەوە

کوردستان

13/09/2024     ژمارەی بینراو 1113

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان لەبارەی کوژراندنەوەی کارەبای چەند ناوچەیەک هاووڵاتییانی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت: بۆ سەلامەتی و پاراستنی گیانی ئەو ستافەی ئەو کارە ئەنجام دەدەن.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان رایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قەزای کەلار دەکەینەوە، بەهۆی بەستنەوەی وێستگەی (132kv) کەلار 2 بەهێڵی نیشتیمانییەوە، رۆژانیی شەممە و یەکشەممە 14 و ١٥ی مانگ، کارەبای نیشتیمانی هەردوو فیدەری (25) بەردەوام کە پاڵاوگەی ئاوی کەلار و زانکۆی گەرمیانی لەسەرە و فیدەری (26)دێهاتی باوەنور دەکوژێنرێتەوە لە کاتژمێر (7)بەیانی بۆ کاتژمێر (4) ئێوارە بۆ سەلامەتی و پاراستنی گیانی ئەو ستافەی ئەو کارە ئەنجام دەدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن