ترەمپ لەبارەی دیبەیتی دووەم وەڵامی هاریس دەداتەوە

جیهان

13/09/2024     ژمارەی بینراو 262

راچڵەین -

دۆناڵد ترەمپ داوایەكی كامالا هاریس بۆ ئەنجامدانی دیبەیتی دووەم، رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: لە دیبەتەكەی نێوانمان سەركەوتنم بەدەستهێناو دیبەتی دیكە ناكرێت.

دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە پەیامێكدا كە لە پێگەی "truth social" بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: راپرسییەكان دەریانخست كە لە دیبەیتەكەی نێوان من و كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان، من سەركەوتنم بەدەستهێنا، هەر بۆیە ئەو دەستبەجێ داوایكرد دیبەیتی دووەم ئەنجام بدرێت.

ترەمپ راشیگەیاندووە، دوو دیبەتی سەرۆكایەتی ئەنجامدراوە، جاری یەكەم لە مكانگی حوزەیران لەگەڵ جۆ بایدن، دیبەتی دووەمیش لە رۆژی سێشەممەی رابردوو لەگەڵ هاریس، هەربۆیە دیبەتی سێیەم ئەنجام نادرێت.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 5-ی11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا بەڕێوەبچێت و هەردوو ركابەرەكە (ترەمپ و هاریس) گەشبینن بە سەركەوتنیان و چوونە سەر كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكا، ئەنجامی ڕاپرسییەكانیش دەریدەخەن رێژەی دەنگەكانیان زۆر لەیەكەوە نزیكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن