راچڵەکین-
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا وادەیەكیان بۆ دەستپێكردنی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكردووە.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆن دەڵێت: هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، دوای پەسەندکردنی لیستەکانی پاڵێوراوان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە رادەگەیەنرێت.
پێشتر باس لەوە کرابوو، کە لە رۆژانی 15 یان 16ی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ بكات.
جێی ئاماژەیە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 20ی 10ی 2024 بە سەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.