دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: دیدارێکی مێژوویی و گرنگ بەڕێوەچوو

کوردستان

12/09/2024     ژمارەی بینراو 455

راچڵەکین -

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت، دیداری ئەمڕۆی سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ شاندی یەکێتی لە سلێمانی: دیدارێکی مێژوویی و گرنگ بوو بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە: بە یاوەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیمان لە بەڕێز مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی کرد. 

ئاشکراشی کردووە کە، دیدارێکی مێژوویی و گرنگ بوو بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها پەرەپێدانی سەقامگیری ناوچەیی و هەماهەنگی سیاسی و ئابووری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن