راچڵەکین-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگارییەکی لەبارەی بایۆمەتری بڵاوکردووەتەوە و داوا لەو کەسانە دەکات کە لە مۆڵەتی بێ مووچەدان، بەزووترین کات بایۆمەتری بکەن، دەشڵێت:بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە:" داوا لە سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لە ئێستادا لە مۆڵەتى بێ موچەدان لەسـەر میلاکى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆ و پەیمانگەکان و دامودەزگاکانى دیکەى سەر بە وەزارەتەکەمان، تاکو ئێسـتا بایۆمەترییان نەکردوە، پێویستە بە زوترین کات سەردانی شوێنی کارەکانیان بکەن و نوسراویان بۆ بکرێت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن".