ئێران دوو تاوانباری داواكراو رادەستی عیراق دەكاتەوە

عێراق

12/09/2024     ژمارەی بینراو 348

راچڵەكین -

كۆماری ئیسلامیی ئێران دوو تۆمەتباری هەڵاتوو رادەستی عیراق دەكاتەوە كە بە تاوانی تیرۆریستی فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە هەوڵی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی "ئینتەرپول" و بە هاوئاهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپۆلی تاران، دوو تاوانباری عیراقی، كە دوای دەرچوونی فەرمانی لەسێداردانیان، بەرەو ئێران هەڵاتبوون.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هەردوو تاوانبارەكە، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عیراقەوە بە تاوانی رفاندن بە مەبەستی تیرۆریستی، فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە، دوای گەڕاندنەوەشیان، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێندراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن