ئیسرائیل ناوچەیەكی سووریای بۆردومانكرد.. كوژراوو بریندار هەیە

جیهان

12/09/2024     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل ناوچەیەكی باشووری سووریا بۆردومان دەكات و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

میدیاكانی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئیسرائیل، ئاسمانی سووریای بەزاندو لەناوچەی قنەیتەڕەی باشووری ئەو وڵاتە، ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، لەئەنجامی بۆردومانەكەدا، دوو كەس لەناو ئۆتۆمبێلەكە كوژران، كە یەكێكیان پلەی سەربازیی هەبووەو ئەوی دیكەش هاووڵاتی مەدەنی بووە، لە هێرشەكەدا كەسێكی دیكەش بریندار بووە، كە ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن