كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

کوردستان

12/09/2024     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوەو پلەكانی گەرماش دادەبەزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بە نزیكەی (1-2) بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ پلە نزمتر دەبێت.

سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 39

سلێمانی: 38  

دهۆك: 39

كەركوك : 41

هەڵەبجە : 41 

زاخۆ : 40   

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان : 43

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن