تایلەر سویفت بڕیاریدا لە نێوان ترەمپ و هاریس کامیان هەڵبژێرێت

هەمەڕەنگ

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 166

راچڵەکین-

تایلەر سویفت، ئەستێرەی میوزیکی پۆپی ئەمریکی، رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، دەنگ بە کامالا هاریس کاندیدی پارتی دیموکرات دەدات.

سویفت، راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی دیبەیتی نێوان ترەمپ و هاریس، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، نووسیویەتی کە دەنگ بە کامالا هاریس دەدات، چونکە "لە پێناو ئەو ماف و بابەتانە دەجەنگێت، پێموایە پێویستیان بە جەنگاوەرێکە نوێنەرایەتیان بکات".

کامالا هاریس، بە پاڵپشتی تایلۆر سویفت، دەنگێکی زۆر کاریگەر لە پشتیەوە دەبێت.

سویفت هەوادارێکی زۆری هەیە و 283 ملیۆن کەس تەنها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام فۆڵۆوی دەکەن. هەروەها سویفت لەم دواییانەدا لە لیستی کاریگەرترین ژنانی جیهان لەلایەن گۆڤاری فۆربێس-ەوە پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

ساڵی رابردوو گۆڤاری تایم وەک کەسایەتی ساڵ هەڵیبژارد.

بەپێی راپرسییەکی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، لە ساڵی 2023دا نزیکەی 53%ی گەورەساڵانی ئەمریکا رایانگەیاندووە کە هەواداری تایلۆر سویفتن. زۆرێک لە هەوادارەکانی لە ئەمریکا لە ناوچەکانی دەرەوەی شار یان گوندنشینەکان دەژین.

هەمان ڕاپرسی دەریدەخات کە نزیکەی نیوەی هەوادارانی تایلۆر سویفت لە ڕەگەزی مێن و (لەدایکبووی نێوان ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٩٦)ن.

لەم ساڵانەی دواییدا، تایلەر سویفت زۆرجار بۆچوونە سیاسییەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە. لە 2020 پشتگیری لە جۆ بایدن کرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن