راچڵەکین-
یەکەم دیبەیتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە نێوان کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو. بەگوێرەی راپرسییەک هاریس لە دیبەیتەکەدا زۆر باشتر لە ترەمپ دەرکەوتووە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکی سی ئێن ئێن لە بینەرانی، یەکەم دیبەیتی نێوان کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ، لەسەدا 63ی دەنگدەرانی، کە سەیری دیبەیتی بەیانی ئەمڕۆیان کردووە، رایانگەیاندووە کە هاریس لەم دیبەیتەدا بە بەراورد لەگەڵ ترەمپ باشتر بووە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپرسییە، 37%ی بینەرانی ئەم دیبەیتە پێیان وابوو کە ترەمپ لەم دیبەیتەدا ئاستێکی باشتری پێشکەش کردووە.
پێش ڕاپرسییەکە، 50%ی دەنگدەرانی ئەمریکی پێیانوابوو هاریس دەرکەوتنی باشتری دەبێت و 50%یش دەیانگوت ترەمپ لە دیبەیتەکەدا باشتر دەردەکەوێت.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەنجامی ڕاپرسییەکەی سی ئێن ئێن زۆر جیاوازە لە ڕاپرسیەکەی مانگی حوزەیران سەبارەت بە دیبەیتی بایدن و ترامپ، کە تیایدا 67% جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ترامپ بە بەراورد لەگەڵ بایدن ئاستێکی باشتری پێشکەشکردووە، هەروەها 33% لە ئاستی بایدن رازی بوون.