بەڕێوەبەری بانكێكی حكومی بە 15 ساڵ زیندانیكردن سزادەدرێت

عێراق

10/09/2024     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین -

دادگای تاوانەكانی دیالە سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەری  پێشووی یەكێك لە لقەكانی بانكی رەشید لەو پارێزگایەدا سەپاند بەتاوانی ساختەكاری و زیانگەیاندن بە داهاتی گشتی.
 
دەستەی دەستپاكیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئاشكرابوونی چەندین كەیسی گەندەڵی لە یەكێك لە لقەكانی بانكی رەشید لە پارێزگای دیالە، بەڕێوەبەری بانكەكە بە تێوەگلان لەو گەندەڵییانە تۆمەتباركراو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تاوانباری سەرەكیی كەیسی گەندەڵییەكە بەناوی فاتمە رەشید قەرەغۆلی، لەلایەن دادگای تاوانەكانی دیالە تاوانبار كراوە بە پێدانی چەندین قەرزی بانكی بۆ هاووڵاتیان بەمەبەستی كڕینی ئۆتۆمبیل بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی ئەو هاووڵاتییانە، لەڕێی ساختەكردنی واژۆكانیان و بەڵگەنامە فەرمییەكانی تر.

دادگا بەتاوانی ساختەكاری و زیانگەیاندنی ئەنقەست بە دارایی گشتی، سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بۆ تاوانبارەكە دەركردو داواشی كردووە هەر كەسێك بەهۆی ئەو گەندەڵییانەوە زیانی بەركەوتووە، سكاڵای یاسایی لەسەر تاوانبارەكە تۆمار بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن