راچڵەکین-
ئەمڕۆ پرۆسەی وردبینیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. لە ئەگەری تەواوبوونی پرۆسەکە، هەر ئەمڕۆ لیستەکە رەوانەی بەغداد دەکرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئەیلول لەلایەن گەنجینەكانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوە بۆ وردبینی.
وتیشی، ئەگەر وربینی لیستە كۆتایهات ئەوا هەر ئەمڕۆش لیستەكە رەوانەی بەغداد دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەموو 10ی مانگێك لیست ئامادە دەكرێت، لیستی مووچەی مانگی ئابیش لە 10ی مانگی رابردوو رەوانەی بەغداد كراوە، بەڵام هێشتا ناكۆكی لە نێوان هەرێم بەغداد هەیە لەسەر مووچەی مانگی هەشت و چاوەڕوانی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانن.
دوو رۆژی رابردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری لە هەولێر بوون و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقیش بەشداربوو.
ئەمڕۆ سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتی، لە كۆبوونەوەكەدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوایكرد لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9ی بۆ رەوانەبكرێت تاوەكو بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە هەرێمی كوردستان پارەداردەكرێت.