راچڵەکین-
ئەمڕۆ 340 بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی جەنگی غەززە 41 هەزار کەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە سوپای ئیسرائیل لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هێرشی دیکەی لە غەززە ئەنجام داوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەو هێرشانەدا 32 فەلەستینی کوژراون و 100 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، کوژراوانی فەڵەستینی لە جەنگی غەززە بۆ 41 هەزار و 20 کەس زیادی کرد و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 94 هەزار و 925 کەس.
هاوکات زیاتر لە 10 هەزار کەس هێشتا بێسەروشوێنن و لەژێر داروپەردووی کەرتی غەززەدان. زیاتر لە نیوەی کوژراوانی جەنگ ژن و منداڵن.