راچڵەکین-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد بۆمبێک لە نزیک بازگەیەک تەقیوەتەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکیش برینداربوون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا بەمیدیاکانی راگەیاندووە، بۆمبەکە بە ماتۆڕسکیلێکى جۆرى توک توکەوە لکێندرابوو. لە زەرفێکى دلیڤەری دا بووە، بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە و سەربازێکى سوپا کوژراون.
لە رووداوەکەدا دوو کەسی دیکە بریندارن کە یەکێکیان سەربازە.
بەوتەی وەلید تەمیمی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، رووداوەکە دۆسیەی تیرۆر نەبووە، بەڵکو لەسەر کێشەیەکی تایبەتییە بوو.
وتیشی، تیمێکی کار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرەکان پێکهێنراوە.