یەکێتی ئەوروپا: بەخێرایی رێوشوێنی نوێ دژی ئێران دەگرینەبەر

جیهان

09/09/2024     ژمارەی بینراو 138

راچڵەکین- 

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەگەر بابەتی ناردنی مووشەکی بالیستیک لەلایەن ئێرانەوە بۆ روسیا پشتڕاستبکرێتەوە، بەخێرایی رێوشوێنی نوێ دژی تاران دەگیرێتەبەر.

پیتەر ستانۆ وتەبیژی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد: زانیاری باوەڕپێکراومان لە هاوپەیمانەکانمان بەدەستگەیشتووە سەبارەت بەوەی ئێران مووشەکی بالیستیک بۆ روسیا دابینکردووە.

باسی لەوەشکرد: لەگەڵ تەواوی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکەمان لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەین و ئەگەر بابەتەکە پشتڕاستبکرێتەوە ئەم هەوڵەی ئێران بە کارێکی شەڕانگێزانە و نایاسایی هەژمار دەکرێت و بەخێرایی رێوشوێنی نوێ دژی ئێران دەگیرێتەبەر.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن