راچڵەکین-
وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا داخستنی باڵیۆزی ئەفغانستانی لە لەندەن راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا ئاماژەی
بەوەکرد: باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە لەندەن دادەخرێت، چونکە حکومەتی تاڵیبان
کارمەندەکانی ئەو باڵیۆزخانەیەی لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە.
باسی لەوەشكرد: ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتییە
مرۆییەکانمان بۆ ئەفغانستان، بەڵام بەپێی رێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە
دیپلۆماسییەکان، ئەفغانستان بەرپرسیارە لە داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە وڵاتەکەمان.