راچڵەکین-
دووەم رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت. تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەنجوومەنەکەدایە و پرسی مووچە تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکانە.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، تەیف سامی لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە مووچە لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو، لەو كۆبوونەوەیەدا بەتەیف سامی وتراوە، كە تا مانگی 11 ی ئەمساڵ گرەنتی هاتنی مووچە بكرێت.
بەڵام وەزیری دارایی وتویەتی ناتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر مووچە بنێرێت، بەڵكو پشت بە لیست دەبەستێت و ، مووچەی مانگی حەوت و هەشتی ی ناردووە و ئەوەی دواتر دەینێرن بۆ مانگی نۆیە. بۆیە تەیف سامی داوای كردووە لیستی موچە پاكبكرێتەوە.