ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا هاتەدەنگ

جیهان

09/09/2024     ژمارەی بینراو 246

راچڵەکین-

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند خاڵێک لە ناوچەی مەسیاف سەر بە پارێزگای حەما، لانیکەم 14 کوژراو و 43 برینداری لێکەوتووەتەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکان، "ناوەندێکی گرنگی لێکۆڵینەوەی سەربازی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی" یەکێک لەو ئامانجانە بووە، کە پێدەچێت کۆمەڵێک پسپۆڕی سەربازی ئێرانی تێدابن. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشانە، وتی: بەئامانجگرتنی ناوەندە ناوەندی پەیوەند بە ئێران لەو هێرشەدا پشتراست ناکەمەوە.

ئەگەرچی سەرەتا ژمارەی کوژراوەکان بە پێنج کەس راگەیەندرا، بەڵام دواتر میدیای دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند خاڵێک لە ناوچەی مەسیاف لە پارێزگای حەما لانیکەم 14 کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، لەو هێرشانەدا 43 کەسی دیکە برینداربوون، هەندێکیان بە سەختی برینداربوون و لە نەخۆشخانەی مەسیاف چارەسەریان بۆ کراوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە رایگەیاندووە، چوار کەسی مەدەنی و ژمارەیەکی دیارینەکراو لە سەربازانی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە نێو کوژراوەکاندا بوون.

میدیای فەرمی ئێران لە سەرچاوەکانی خۆیەوە بڵاویکردەوە، کە هێرشەکە بە "چوار قۆناغ" ئەنجام دراوە و بۆ ماوەی "سێ کاتژمێر" بەردەوام بووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، "ناوەندێکی گرنگی توێژینەوەی سەربازی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی" لە نزیک مەسیاف چەندین جار کراوەتە ئامانج.

رۆیتەرز باس لەوە دەکات، کە کۆمەڵێک لە شارەزایانی سەربازیی ئێران کە دەستیان لە بەرهەمهێنانی چەکدا هەیە لەم ناوەندەدا.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم هێرشانەی ئیدانە کرد و وتی: ئێمە ئەو بانگەشانە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە ئێران لە سوریا "پشتراست ناکەینەوە".

بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم هێرشانە دامەزراوە سەربازییەکانی ناوچەکەیان خاپوور کردووە: "13 تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی مەسیاف بیستراوە کە شوێنی ناوەندەکانی توێژینەوەی زانستی و گروپەکانی پشتیوانی ئێران و شارەزایانی پەرەپێدانی چەکن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن