راچڵەکین-
دوابەدوای هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دژی ئیسرائیل بە هۆی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران، فەرماندەی سوپای پاسداران وتی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل "جیاواز دەبێت".
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ئێوارەی رۆژی یەکشەممە وتی: ئیسرائیلییەکان تامی تاڵی تۆڵەسەندنەوە لە بەرامبەر کارە خراپەکانیان دەچێژن.
حوسێن سەلامی سەبارەت بە چۆنێتی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل وتی:" بەدڵنیاییەوە بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجام دەدرێت و ئەم هاوکێشەیە رۆژێک دێت بۆ هەمووان چارەسەر دەبێت".
لە چەند هەفتەی رابردوودا، بەشێک لە میدیاکان گومانیان بۆ ئەوە دەکرد کە ئێران پەشیمان بووبێتەوە لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاندووە کە هێشتا ئەم هەڕەشەیە بە جددی دەزانن.
لە چەند هەفتەی رابردوودا دەسەڵاتدارانی ئێران چەندین جار هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە ئیسرائیل کردووە و لە نێویاندا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە.