راچڵەکین-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب لە رۆژی دووشەممە دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی دووشەممە 9ی ئەیلولی 2024، هاوکاری مانگی(8-2024) دابەش دەکرێت.