ئاگادارییەک بۆ ئەو فەرمانبەرانەی چوونەتە دەرەوەی وڵات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 2098

راچڵەکین-

 

شارەوانی سلێمانی ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە روویان لە دەرەوەی وڵات کردووە و خزمەتی هەشت ساڵیان هەیە بۆ ئەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی وەربگرن.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە: لیژنەی دابەشکردنی زەویی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخانیان هەیە.

باسی لەوەشکرد: کەسانی ئاماژەپێکراو ئەگەر خزمەتی هەشت ساڵیان هەبوو، لەماوی دوو رۆژدا دەبێت کەسێک بنێرن سەردانی شارەوانی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامەی وەرگرتنی زەوی.

روونیشیکردەوە: ئەو کەسەی بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەنێردرێت دەبێت (وەکالەت عامە) یاخود تایبەتی فەرمانبەرەکەی هەبێت، هەروەها پێویستە وەکیلەکە کارتی زانیاری، کارتی نیشتمانی خۆی و هاوسەری و مناڵی فەرمانبەرەکەی پێبیت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن