29 ساڵ لەمەوبەر لە هەولێر چی روویدا؟

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 1075

راچڵەکین- 

 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی تێپەڕینی 29 ساڵ بەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی حکومەتی ئەوکاتە بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ:

“کاک کۆسرەت؛ ڕۆحێکی خۆڕاگر کە شکست دەگۆڕێت بۆ هێز، وەک قەڵای بوێری و کۆڵنەدان وەستاوە، ڕۆحی پاڵەوانانە بەرجەستە دەکات لە ڕێگەی ئیرادەوە قارەمانێتی دەبەخشێت .”

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بەر لە 29 ساڵ ، رۆژی پێنج شەممە 7ی ئەیلوولی 1995 کاتژمێر (9:45)، ئەوکات کاک کۆسرەت رسوڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، لە کاتی چوونی بۆ ئەنجومەنی وەزیران-حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراوی تیرۆرستانی دژ بە ئاوەدانی، بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کاک کۆسرەت دەتەقێتەوە، لەسەر شەقامی شەستی شاری هەولێر، ئەوکات پێیاندەگۆت (چوار رییانی عەنکاوە)، دەکاتە شوێنی ئێستای وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەم کارەساتەدا جگە لەوەی کاک کۆسرەت لە لێواری مەرگ دەربازی دەبێت، بەڵام مخابن (9) کەس لە دەستەی پارێزگاری لە کاک کۆسرەت دەبنە قوربانی، لە نێویاندا (4) شەهید و (5) برینداری زۆر سەخت، شەهیدەکان بریتی بوون لە (شەهید مەولود، شەهید سەلیم، شەهید ئەحمەد، شەهید ڕزگار) و بریندارەکان بریتی بوون لە (هیوا، شەهید هاشم، نەبەز، شێروان، محەمەد).

سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە، کە هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا زیندوون.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن