سێلێنا گۆمێز بووە یەکێک لە گەنجترین ملیاردێرەکانی ئەمریکا

هەمەڕەنگ

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 312

راچڵەکین-

ماڵپەڕی بلومبێرگ نیوز بڵاویکردەوە، سێلینا گۆمێز، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی، بووەتە ملیاردێر.

تۆڕی بلومبێرگ کە گرنگی بە هەواڵە ئابوورییەکان دەدات، رایگەیاندووە، سامانی ئەو ئەستێرە تەمەن 32 ساڵە گەیشتووەتە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، بەمەش گۆمێز یەکێکە لە گەنجترین ملیاردێرەکانی ئەمریکا.

دەوترێت مارکەی "Rare Beauty"، کە سێلێنا پێنج ساڵ لەمەوبەر دایمەزراندووە، سەرچاوەی بەشێکی زۆری سامانەکەیە.

هەروەها بەشێک لە سامانەکەی لە گۆرانی وتن و هاوبەشیکردن لەگەڵ براندەکان و نواندن بەدەستهێناوە. هەروەها ئەکاونتی ئینستاگرامەکەی کە 424 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، ئەوانەش سەرچاوەی داهاتی ئەو بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن