لە قەزای چوارتا ئۆتۆمبێلێک بەدرۆن کرایە ئامانج و قوربانی هەیە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 1024

ئەو ئۆتۆمبێلەی بەئامانج گیرا

راچڵەکین-

لە قەزای چوارتا ئۆتۆمبێلێک بەدرۆن کرایە ئامانج و قوربانی هەیە

لە ناحیەى زەلان، سەر بە قەزاى چوارتا ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کراوەتە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس بوونەتە قوربانیی.

لە گوندی گۆماوانی سەر بەناحیەی زەلان، ئۆتۆمێلێکی جۆری پیکابی بەدرۆن بەئامانج گیراو و سێ کەس تیایدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان بەدرۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلەکە بۆردوومانکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی رابردووش ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای دوکان بە درۆن بۆردوومانکرا و سێ کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، کە باوکێک و دوو کوڕی بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن