سەڵاح بە یەک مەرج لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە

وەرزش

05/09/2024     ژمارەی بینراو 378

راچڵەکین-

گۆڤاری لیڤەرپوڵ ئیگۆ بڵاویکردەوە، کە محەممەد سەڵاح ئارەزووی مانەوە لەم تیپە دەکات، هەرچەندە پێشتر رایگەیاندووە کە ئەمە دوا ساڵی یاریکردنە لەم یانەیەدا.

دوای ئەوەی جارێکی دیکە لە ئۆڵدترافۆرد لە یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، محەممەد سەڵاح رایگەیاند کە ئەمە دوا ساڵی یاریکردنی دەبێت لەگەڵ لیڤەرپوول و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێدەهێڵێت.

ئەم هەواڵە کاردانەوەی توندی هاندەرانی لیڤەرپوولدای بەدواوەبوو، زۆرێک لە هاندەران بەم هەواڵە دڵتەنگ بوون، بەوپێیەی ئەم یاریزانە میسرییە ئاستێکی نایاب لە لیڤەرپوول پێشکەش دەکات.

بەڵام یانەی لیڤەرپوول ئیگۆ لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، سەڵاح سەرەڕای ئەم چاوپێکەوتنە ئارەزووی مانەوەی لەم تیپە دەکات، بەڵام بە شێوەیەک نیشانی بەرپرسانی یانەکەی داوە کە ڕۆیشتنی زۆر نزیکە.

ڕۆژنامەنووسی ئینگلیزی پۆڵ گۆرست بڵاویکردەوە، ئەزموونی سادیۆ مانێ لە خولی سعودیە گومانی بۆ محەمەد سەڵاح دروستکردووە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە، کاتێک ساڵی ڕابردوو پێشنیارەکەی کە 150 ملیۆن پاوەند بوو لەلایەن یانەکەوە رەتکرایەوە، سەڵاح زانیویەتی چ پارەیەک چاوەڕێی دەکات.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئینگلیزییە نووسیویەتی، سەڵاح دەزانێت بە لەبەرچاوگرتنی کوالیتی تۆپی پێ لە سعودیە و ئەزموونی یاریزانێکی وەک مانێ، ئەگەرچی پارەی زیاتریشی لەوێ دەستبکەوێت، نایەوێت بەم شێوەیە کۆتایی بە تۆپی پێی خۆی بهێنێت، بەڵام لە لایەکی دیکەوە نیگەرانە لە بێباکی بەرپرسانی لیڤەرپول، لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لە لایەکی ترەوە خێزانی سەڵاح لە لیڤەرپوول دۆخێکی باشیان هەیە و کچەکەیشی دڵخۆشە بەوەی لەم شارەدایە، بۆیە سەڵاح هۆکارێکی تری هەیە بۆ مانەوە.

سەڵاح ئارەزووی مانەوەی لە لیڤەرپوول دەکات، بەڵام پێشنیاری داراییش لەبەرچاو دەگرێت، بەتایبەت کە لەم دۆخەدا کە پێشنیارێکی دارایی سەرسوڕهێنەری سعودیەی لەبەردەستدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن