بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان بە ناوی دامەزراندنەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان

04/09/2024     ژمارەی بینراو 256

راچڵەکین-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان بەناوی دامەزراندنەوە و وەرگرتنی بڕی 350 ملیۆن دینار لەو هاوڵاتییانە، تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتییەك كردووەو بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لەو هاوڵاتییانە وەرگرتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

بەوتەی پۆلیس، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ب، ج، ر لە دایكبووی 1985 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەر و هەواری شار )فەرمانی گرتنی هەیە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن