دی ماریا خراپترین ڕاهێنەر لە ژیانی وەرزشیدا ئاشکرا دەکات

وەرزش

03/09/2024     ژمارەی بینراو 583

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەنخێل دی ماریا ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی بەنفیکا، خراپترین ڕاهێنەری ئاشکرا کرد کە بەدرێژایی ژیانی وەرزشی لەژێر دەستیدا یاری کردبێت.

دی ماریا یاریی بۆ زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای کردووە، وەک بەنفیکا، ڕیال مەدرید، مانچستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان، یۆڤانتۆس.

دی ماریا لە لێدوانەکانیدا بۆ ESPN وتی: خراپترین ڕاهێنەر کە لەگەڵیدا کارم کردووە لویس ڤان گال بووە ئەگەر گومانت هەبێت ئێستا ڕوونی دەکەمەوە.

دی ماریا لە وەرزی 2014-2015 لە ژێر دەستی ڤانگال لە یانەی مانچستەر یونایتد یاریی کرد، دوای ئەوە ئەستێرە ئەرجەنتینییە بەرەو پاریس سانجێرمان ڕۆیشت.

سەبارەت بە ڕاهێنەری ئێستای ئەرجەنتین، لیۆنێل سکالۆنی، وتی: ئەو ڕاهێنەرێکی گەورەیە لە هەموو شتێکدا، هەروەها شێوازی پەیوەندیکردنی لەگەڵ ستافی تەکنیکی و یاریزانەکان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی یارییەکان تەواو و بێ کەموکوڕییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها ئەلیخاندرۆ سابێلا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من هەبووە و زۆر شتی لێوە فێربووم.

لە کۆتاییدا وتی: هەڵبژاردنی باشترین ڕاهێنەر کە لەگەڵیدا کارم کردووە ئەستەمە، چونکە لەگەڵ چەندین ڕاهێنەری باشدا ژیاوم، وەک خۆسێ مۆرینیۆ و کارلۆ ئەنچیلۆتی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن